نایمار بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا قوربانییەکی زۆر گەورە دەدات

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو باس لە چارەنووسی (نێیمار جۆنیۆر) و گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا کرا، هەروەها مێسی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی کردوە کە نێیمار زۆر پەرۆشە بۆ گەڕانەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی (کەتەلۆنی) ئاماژەی کردوە کە ئەو نایماری لە پاریس بە مووچەی ساڵانە و پاداشتەکانی پارەکەی دەگاتە 52 ملیۆن یۆرۆ، ئەگەری زۆری هەیە ڕازی بێت بە تەنها بری 20 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بۆ بارسێلۆما بگەڕێتەوە، ئەو بڕە پارەیەش دەکاتە نیوەی مووچەکەی کە لە پاریس وەریدەگرێت، ئەوەش لە کاتێکدا کە دەنگۆی ئەوە هەیە پاریس ئۆفەرێکی تازە پێشکەش بە یاریزانە بەڕازیلییەکە بکات بۆ ئەوەی تا ساڵی 2025 گرێبەستەکەی بۆ تازە بکاتەوە.

جێی ئاماژە پێکردنە، بارسێلۆنا لەسەر داوای مێسی ئەم هاوینە هەوڵی جیدیتر لە پارساڵ دەدات بۆ ئەوەی نایمار بۆ کامب نو بگەڕێنێتەوە، وێرای ئەوەش بارسێلۆنا لە هەوڵی گواستنەوەی لاوتارۆ مارتێنێز هێرشبەری ئینتەرمیلان بەردەوامە.

Back to top button