122 ساڵ لەوەو پێش یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەرکرا
122 ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨، یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی “كوردستان” لە قاھیرەی پایتەختی میسر لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانەكان و لەسەر دەستی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پێشەنگی كورد “میقداد مەدحەت بەدرخان” چاپ و بڵاو كرایەوە.
رۆژنامەی كوردستان ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو، كە ژمارە یەك تاكوو ژمارە پێنج لە قاھیرە و ژمارە شەش تاكوو ١٩ لە جنێڤ و ٢٠ تاكوو ٢٣ دووبارە لە قاھیرە و ٢٤ لە لەندەن و ٢٥ تاكوو ٢٩ لە ئەڵمانیا و ٣٠ و ٣١یش دووبارە لە جنێڤ بڵاو كراونەتەوە.
ھۆكاری پچڕپچڕ دەرچوونی رۆژنامەكە و دەرچوونی لە چەند وڵاتێك بە ھۆی ئەوەی كە میسر و ھەموو ناوچەكە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا بووە، رەنگە لەو كاتەدا رێگەیان نەدابێت كە ھەموو ژمارەكان لە میسر دەربچن، بە تایبەتی كە بەناوی كورد و كوردستانەوە بووە.
رۆژنامەگەریی كوردی تا ئەمڕۆش گەڕان بووە بە دوای ناسنامە و شوناسێكی كوردی لە دنیای میدیادا و ھەندێك لە شۆڕەسوارەكانی مەیدانی رۆژنامەگەریی كوردی، ئەوانەی كۆچی دواییان كردووە بریتین لە “میقداد مەدحەت بەدرخان” خاوەنی (رۆژنامەی كوردستان ١٨٩٨ ) عەبدولكەریم ئەفەندی خاوەنی گۆڤاری (رۆژی كورد ١٩١٣) مستەفا پاشا یامولكی خاوەنی (گۆڤاری بانگ كوردستان ١٩٢٢) مێژوونووس حوسێن حوزنی موكریانی خاوەنی (گۆڤاری زاری كرمانجی ١٩٢٦) مامۆستا عەلائەدین سەجادی (خاوەنی گۆڤاری نزار) ماموستا ئەنوەر مائی خاوەنی (گۆڤاری رۆناھی) پیرەمیردی شاعیر (خاوەنی رۆژنامەی ژین) مەلا شەریف ڕەنگەرێژی خاوەنی (رۆژنامەی ئازادی ١٩٤٥) مامۆستا گیوی موكریانی خاوەنی (گۆڤاری ھەتاو ١٩٥٤).
ئەمە جگە لە سەدان نووسەر و رۆشنبیر و ھونەرمەند، كە دڵسۆزانە لە رۆژگاری خۆیدا بەشدارییان لە گەشەپێدانی رۆژنامەگەریی كوردیدا كردووە وەكوو: “عەبدوڵڵا گۆران / مەعرووف بەرزنجی /غەفوور میرزا كەریم / جەلالی میرازا كەریم / ئەمینی میرزا كەریم / ئەحمەد غەفوور/ مەلا ئەنوەر مائی / شاعیری ناسراو قانیع / مامۆستا شاكر فەتاح / محەمەد تۆفیق وردی / محەمەد مەولوود مەم / ساڵح حەیدەری / مامۆستایان هەژار و هێمن و لە هەموو بەشەكانی كوردستانیش بە سەدان كەسی تر”.
به‌درخان و 122 ساڵ لهرۆژنامهگهریی
22ی نیسانی ئه‌مساڵ 122 ساڵ تێده‌په‌ڕبێت به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی نۆبه‌ره (كوردستان) كه له 22-4-1898 دا له ئاواره‌ییدا جووته برا میقداد به‌درخان و عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان له چاپخانه‌ی دار ئه‌لهلال له قاهیره به یارمه‌تیی نووسه‌ری ناوداری عه‌ره‌ب جۆرجی زێدان چاپ كرا و بووه سه‌رقافڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له كوردستاندا.
دهستپێشخهرییێكی تاكه‌كه‌سی.
رۆژنامه‌ی كوردستان، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی ئه‌هلیی تاكه‌كه‌سی بووه و ناوه‌خنێكی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیریی ناوازه‌ی هه‌بووه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌شی وامان لێده‌كات كه بۆچی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بووه، میقداد به‌ردخان رووناكبیرێكی پایه‌دار بووه و زانیوێتی كورد حكوومه‌تی نییه، هیچ ده‌زگایێكی تری حكوومه‌تیش نه‌بووه ئه‌ركی ده‌ركردنی رۆژنامهیێک به زمانی كوردی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆیه خۆی ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردیی كردووه.
بیری نه‌ته‌وایه‌تی.
بۆچی رۆژنامه‌كه له میسر ده‌رچوو؟
بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌ی كوردستان، میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان چووه میسر، چوونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێك نه‌بوو پشتگیری له كورد بكات، له‌و سه‌رده‌مه‌دا میسر له ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كانی یاخی بوو، ئازادی له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌بوو، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان قاهیره‌یان به شوێنێكی گونجاو زانی بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه‌كه‌یان. به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تی عوسمانی پێی زانین، رۆژنامه‌كه چووه ئه‌ورووپا.
یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی ئه‌هلی
ده‌رباره‌ی ئاڕاسته و هێڵی كاركردنی رۆژنامه‌ی (كوردستان)ی دایك بۆچوونی جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك پێیوایه رۆژنامه‌كه ئۆرگانی (حزبی ئیتیحاد و ته‌ره‌قی) بووه. هه‌ندێكی تریش پێیان وایه (به یارمه‌تیی لایه‌نی ماسۆنی و ئه‌رمه‌نی ده‌رچووه). بۆچوونی تریش هه‌یه كه ده‌ڵێت: رۆژنامه‌كه پشتگیریی ئینگلیزی هه‌بووه.
پاراستنی شوناس و زمان و كلتوور
ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی مێژووی ده‌رچواندنی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌وه كه‌مێك دوای ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌رمانین، به‌ڵام له‌ڕووی شوناس و تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ربه‌خۆیی رۆژنامه‌كه، چه‌ند هه‌نگاوێك پێش ئه‌وان كه‌وتووین. ئه‌وه‌تا ده‌بینین، یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانی توركی (ته‌قویمی وه‌قایع) له 1832، یه‌كه‌مین رۆژنامه به زمانی فارسی له ئێران‌دا (كاغەز اخبار) له 1851 و یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ش له عیراقدا (زه‌ورا) له 1869 ده‌رچووه، كه هه‌رسێكیشیان به‌پێچه‌وانه‌ی (كوردستان)ـه‌وه، رۆژنامه‌ی ره‌سمی بوون و زمانحاڵی ده‌سه‌ڵات بوون.
دروشمی رۆژنامه‌كه
له ژماره شه‌شی رۆژنامه‌ی كوردستان-ـه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخان بووه‌ته سه‌رنووسه‌ر و له ساڵی 1899 له جنێف بڵاو كرایه‌وه، لێره‌وه نووسین و شێوازی رۆژنامه‌كه گۆڕا. دروشمی رۆژنامه‌كه‌ش له ژماره یه‌كه‌وه تا دوایین ژماره بریتی بوو له كوردان راپه‌ڕین به‌رپا بكه‌ن و هونه‌ر و زانست فێر بن.
پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام
ده‌مێكه كورد یادی رۆژنامه‌گه‌ریی خۆی ساڵانه له 22ی نیسان ده‌كاته‌وه و وه‌ك پێیه‌وه دیاره، ساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌م یاده گه‌رمتر ده‌كرێته‌وه و له میدیاكاندا بایه‌خی زۆرتری پێده‌درێت. ئه‌م بایه‌خپێدانه، په‌یوه‌ندیی به كارمه‌ند و رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت هیچ نه‌بێت رۆژێك و جه‌ژنێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت.