بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ ببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دەرەنجامی چوونی شاندەكەی هەولێر بۆ بەغدا بكەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبێتەوە
هاوكات تەوەری كۆبوونەوەكەش سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ شاندەكانی حكومەتی ناوەندی لەبارەی پرسەكانی دارایی و نەوت و گاز و كارەبا و دەروازە سنورییەكان و هەروەها تاوتوێی دابەزینی نرخی نەوت و چەند پرسێكی دیكەی بكات.
ڕۆژی 19ی مانگەوە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن و رێككەوتن لەسەر كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت لە بەغدان. هاوكات بەگوێرەی لێدوانی پێشووی شاندەكە، گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی تریش پێوەست بە پێوەندییەكانی نێوان هەرێم بەغدا كراوە.