مه‌رادۆنا ژیاننامه‌ی خۆی ده‌نوسێته‌وه‌

خواكوڕك

مارادۆنا پاڵەوان و گۆلكاری تۆپی پێ جیھانی، ئەو ئایكۆنێكی مەزنی دونیای تۆپی پێیە و كەسێك نیە رۆژیك تەماشای یاری كردبێت مارداونای نەناسیبێت، دوای تەواو كردنی ماوەی كێشە دەروونیەكەی كە لە نەخۆشخانەیەكی تایبەت بوو ئەو ھەڵدەستێت بە نووسینەوەی بەسەر ھاتەكانی ژیانی لە كتێبی (El Diego: The Autobiography of the World’s Greatest Footballer)

دیگۆ دواى ئه‌وه‌ى وازى له‌ماده‌ى هۆشبه‌ر هێنا، به‌هۆى دووچاربوونى به‌ خه‌مۆكييەكی سەختەوە ‌، ماوه‌يه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌. كاتێك كە چارەسەری وەرگرت و نه‌خۆشخانه‌ى به‌جێهێشت ده‌ڵێت، شتگه‌لێكی بینیوه‌ كه‌ كه‌س له‌ژیاندا نه‌یبووه‌.

مه‌رادۆنا ده‌ڵێت : له‌وێ شێتگه‌لێكى زۆرم بينى، يه‌كێك ئه‌يوت، من جاگوارم، هه‌موو باوه‌ڕيان پێ ئه‌كرد. يه‌كێكى تر ئه‌يوت من غانديم، هه‌موو به‌راستيان ئه‌زانى. به‌لام كاتێك من وتم، من مارادۆنام ، هه‌موو دايان له‌قاقاى پێكه‌نين.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، له‌وێدا بوو من عاره‌قه‌ى شه‌رمم ده‌رئه‌دا و وتم ئاى! من چيم به‌سه‌رخۆمدا هێناوه‌. له‌مرۆژگاره‌دا لوتبه‌رزى و خۆبه‌زلزانين سه‌رله‌مرۆڤه‌كان ئه‌شێوێنێت، ڕێك دوچارى شتێكت ئه‌كه‌ن كه‌وا ئه‌زانى هه‌رگيز توشیان نابيت.

15879018_1183629755005950_489905987_n

Back to top button