كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كاته‌كانى ئێواره‌دا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ دهۆك ئه‌گه‌رى بارانبارینیش هه‌یه‌.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نیمە باران.

Back to top button