عادل عەبدولمەھدی ھۆشداری دەدات

سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆك کۆمار دەکات و دەڵێت پێویستە بەر لە 9ی مانگی داهاتوو حکومەت پێکبهێنرێت.

عادل عەبدولمەهدیی، سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، نامەیەکی کراوە ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆك کۆماری عێراق دەکات هۆشداریی ئەوە دەدات، کە کێشە سیاسییەکان بەردەوامییان هەیە و حکومەتی نوێ پێکنەهاتووە.

ئاماژەی بەوەدەکات، کە لە 29ی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 دەستی لەکارکێشاوەتەوە، بەڵام بە هۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە، هیچکام لە محەمەد تەوفیق عەللاویی و عەدنان زورفیی نەیانتوانی کابینەی نوێ پێکبێنن.

راشیگەیاند، ئێستا پێویستە بەر لە 9ی ئایار، حکومەتی نوێ بەسەرۆکایەتیی مستەفا کازمیی پێکبهێندرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکییە سیاسییەکان لەوڵاتەکەدا بەردەوامییان هەیە.

عادل عەبدولمەهدیی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق، هەروەها مانەوەی حکومەتی ئێستای وڵاتەکەی، بە خراپتریین بژاردەکان پێناسە دەکات.

Back to top button