هۆشداریەکی نێودەوڵەتی .. جیهـان لەسەر لێواری کارەساتێکی مرۆیی دایـە

بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی لە ڕاپۆرتێك دا دەربارەی قەیرانی خۆراك هۆشداری دایە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کارەساتێکی مرۆیـی هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێـژەی کەسانی بەرکەوتەی برسێتی لە ساڵی 2020 بە هۆی پـەتای کـۆڤید 19 و لەوانەیە بگاتە 250 ملیۆن کـەس لە کـۆتایی ئـەم سـاڵ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە لە ساڵی 2019 ڕێـژەی ئەو کەسانەی لەسەر لێواری برسێەتی دابـوون لە 113 ملیۆن بەرزبوویەوە بـۆ 135 ملیۆن کەس ئـەمەش بەهۆی ململانێیەکان و گرفتی کەش و هـەوا و قەیرانی ئابووری ، بەڵام ساڵی 2020 جیاوازترە و پێشبینی دەکرێت ڕێـژەکەی زۆر بەرزتـر بـبێتەوە ، لەم بارەیەوە دێفید بێسلی بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی گوتی ئـێمە بەرەو برسێتی و قات وقـوڕی دەچین و زۆرمەترسیدار دبێت.

س : سکای نیـوز

Back to top button