تاوانێکی کوشتنی سامناك .. بەهۆی دەمامکێکەوە باوکێك کوڕەکەی خۆی کوشت

لە شاری کالکوتـا کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هندستان لە کاتی ئامادەکاری کوڕێـك بـۆ دەرچوون لە ماڵەوە دەمەقاڵیەك لە نێوانی خـۆی و باوكی ڕوویـدا چونکە باوکەکە داوای لـێ کرد دەمامکێك بـپۆشی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنـا بەر لە دەرچوونی لە ماڵەوە ، دواتـر بەهۆی ڕەتکردنەوەی پۆشینی دەمامك بـاوکی کوڕە تووڕەیی دەیگریت و بە لەتێـك کـوتاڵ کوڕەکەی دەخنکێنیـت.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکانی ڕۆژنامەی ئیندیان ئێکسپرێس دوا بەدوای ڕووداوەکە باوکی کوڕە کوژراوەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیس کرد و دانـی بە تاوانەکەی نـا و گوتی ئەمە یەکەم جار نەبـوو کە بەم شێوەیە بچێتە دەر بـۆیە تووڕەیی دایگرتـم.

س : سکای نیـوز

Back to top button