وەزارەتی تەندروستی راگەیەندراوێك بڵاودهكاتهوه
وهزارهتى تهندروستیی حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ڕوونكردنهوهیهكى لهبارهى دهنگۆى فرۆشتنى پێداویستییه تهندروستییهكانى چین له بازاڕ بڵاو كردهوه.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دوابەدوای بڵاوبوونەی هەواڵی فرۆشتنی ماسکی چینی لە بازارەکان ماوەیەکە وا پێشاندراوە گوایە ئەم هاوکاریانەن کە ولاتی چین پێشکەشی هەرێمی کوردستانی کردووە، دوای بەدواداچوون دەرکەوت تا ئێستا هیچ جۆرێك لەو ماسکانەی کە لە بازاردا هەیە وەكو هاوکاری لە وڵاتی چین وەرنەگیراوە لەهەمان کاتدا نەك تەنها ماسك، بەڵکو جۆرەها پێداویستی و ئامێرەکانی پزیشکی جۆری چینی لە بازاڕدا دەستدەکەوێت وە لەلایەن جۆرەها کۆمپانیا بۆ بازرگانی پێداویستی پزیشکی ئەم بابەتانە لە وڵاتی چین بەردەوام دەهێندرێتە کوردستان و عێراق و جیهانیش بۆ فرۆشتنەوەی لە بازارەکان.
کونسوڵخانەی وڵاتی چین لە هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرێکی ماسك و پێداویستی پزیشکی و هاوکاریەکانیان کەوتبێتە بازاڕ، لێرەدا وەکو وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم جۆرە نوسین و هەواڵانە وێرای ڕەتکردنەوەمان، پەرۆشی چەواشەکردنی هاووڵاتیان و رای گشتین، هیوادارین باوەڕ بەم جۆرە پڕوپاگەندانە نەکەن و نەبنە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە و ڕای گشتیش دڵنیا دەکەینەوە کەوا هەر دیاردەیەکی لەو جۆرە لە هەرشوێنێك ڕووبدات ڕێکاری توندی یاسایی دەگیرێتە بەر هەرکەسێك ئەنجامی بدات.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22ی نیسانی 2020