عادل عه‌بدولمه‌هدی: هه‌ر حكومه‌تێك پێك بهێندرێت كار له‌سه‌ر ته‌وافوقی نیشتمانی نه‌كات فه‌شه‌ل دێنێت

به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ رووی به‌رچاو روونی زیاتر له‌ باره‌ی دۆخی داهاتووی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كار به‌ڕێكه‌ر نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و ده‌لێت دۆخی ئێستا مه‌ترسیداره‌.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌  وڵات ده‌گاته‌ كۆتایی مانگی نیسانی 2020، هیچ حكومه‌تێكی نوێ پێك نه‌هاتووه‌، ده‌شبێت تا 9ی ئایاری داهاتوو، حكومه‌تی نوێ كۆتا پێبێت ئه‌مه‌ش پێویسته‌ كاری جدی بۆبكرێت.

هه‌روه‌ها عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندووه‌ كه‌  حكومه‌تێك بێته‌ ئاراوه‌ ده‌بێت دوو كاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێ بكات، یه‌كه‌م ته‌وافوقی نیشتمانی یان زۆرینه‌یه‌ك كه‌ پشتیوانی له‌ حكومه‌ت بكات، دووه‌م راگرتنی هاوسه‌نگی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ عیراقدا.

له‌ باره‌ی خۆشی رایگه‌یاند كه‌  داوای لێكراوه‌ له‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پاشگه‌ز ببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌و داوایه‌ قایل نه‌بووه‌، تا ئێستا په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ نه‌داوه‌، دانی به‌وه‌شدا ناوه‌ كه‌ دانانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستا به‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ له‌سه‌ری داده‌نرێت، ناتوانێت ئیداره‌ی وڵات بكات.
Back to top button