ئێران رێژه‌یه‌كی پێوانه‌ی نوێی له‌ تووش بوو به‌ كۆرۆنا تۆمار كرد

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، ئێران یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ زۆرترین توشو بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قوربانی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆمار كرا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ له‌ ئێستاشدا ژماره‌ی تووش بووان له‌و وڵاته‌دا 85 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند وپێنج هه‌زار و 391 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

 

د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئامارێكی نوێی تووش بوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای سه‌رتاسه‌ری ئێرانی راگه‌یاند و هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ته‌نها له‌ بیست و چوار كاتژمێری رابردوو  94 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا وه‌و به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووان گه‌یشته‌  پێنج هه‌زار و 391 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 194 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه‌ له‌ ئێران 85 هه‌زار و 996 کەسه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ تا ئێستا 63 هه‌زار و 113 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

Back to top button