بریتانیا ڤاكسینی دژ به كۆرۆنای دروست كرد، سبه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ تاقیده‌كرێته‌وه
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا له ئێستادا زۆربه‌ی وڵاتان سه‌رقالی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێ:ی دژ به كۆرۆنان ئه‌گه‌رچی پێبینیهكان به‌جۆرێك بوون كه ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیا له پێش وڵاتانی جیهان ده‌بن له دۆزینه‌وه ڤاكسینه‌كه به‌ڵام بریتانیا له راگهیێندراوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رایگه‌یاند كه ڤاكسینه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
له باره‌ی ڤاكسینه نوێیه‌كه مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا به كه‌ناڵی بی بی سی رایگەیاندووه، ” ئێمە لە هەموو وڵاتێكی جیهان زیاتر پارەمان بۆ لێکۆڵینەوە زانستییەکانی تایبەت بە دروستکردنی ڤاکسین تەرخانکردووە، بۆیه لە بەرەی پێشەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانین و ئێستا لە زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆلێژی ئێمپریال، کار لەسەر دوو لە پێشکەوتوترین ڤاکسینەکان دەکرێت”.
وەزیری تەندروستیی بەریتانیا گوتیشی لە سبەینێ پێنجشەممەوە دەستدەکرێت بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە، کە ناوی چاد-ئۆکس-ئێن-کۆڤ-19ی لێنراوە و تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئایاری ئەمساڵ، نزیکەی 510 هەزار کەس، تەمەن 18 تاوەکو 55 ساڵان، ڤاکسینەکەیان بەسەردا تاقیدەکرێتەوە.