ئێران بازرگانی بە كۆرۆناوە دەكات

دوای خستنە ڕوی چەندین بەڵگە لەسەر گەندەڵی لە ناو وەزارەتی تەندروستی ئێران لە تەلەفزیۆنی ئێران ئینتەرناشناڵ ١٧ بەرپرسی پێشوی وەزارەتی تەندروستی داوای چاكسازی لە ناو وەزارەت دەكەن
لە نامەیەكدا كە واژۆی ١٧ بەرپرسی تەندروستی لەسەرەو ئاڕاستەی سەعید نەمەكی وەزیری تەندروستی ئێران كراوە داوای لێكۆڵینەوە لە تەواوی بەڵگەكان دەكەن نەك خۆلادان لە ڕاستیەكان
ئەو بەڵگانەی كە خراونەتە ڕوو نیشانی دەدەن كە وەزارەتی تەندروستی و كۆمپانیاكانی ھێزەكانی پاراستنی شۆڕشی ئێران لە سەرھەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وە خەریكی بازرگانی پڕ لە گەندەڵین و دۆخی خراپی تەندروستی وڵاتیان قۆستۆتەوە بۆ سودی شەخسی خۆیان

Back to top button