ئه‌مریكا 5 ملیۆن دۆلار ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی خه‌لیفه‌ی نوێی داعش ئاشكرا بكات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ساڵی 2019 له هێڕشێكی ئه‌مریكا له وڵاتی سوریا كوژرا، داعش رایگه‌یاند كه شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی و خه‌لیفه‌ی نوێیان ده‌ست نیشانكردووه، باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا رایده‌گەیێنێت، وڵاتەکەی پێنج ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەبەخشێتە هەرکەسێک کە شوێنی سەرۆکی نوێی رێکخراوی داعش ئاشکرا بکات.
به پێی راگه‌یێندراوێكی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە ئه‌مریكا بڕی پێنج ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌ركه‌سێك كه شوێنی محەممەد سەعید عەبدولڕەحمان، خەلیفەی نوێی داعش پیشان به ئه‌مریكا بدات.
لە راگەیێندراوەکەدا بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كار ئاسانی كردووه‌وه كه خه‌لیفه‌ی نوێی داعش به ناوه‌كانی حەجی عەبدوڵڵا مەولا، ئەبوعومەر تورکمانی، عەبدولئەمیر محەممەد سەعید ئەلسلبیش ناسراوه‌و لەدایکبووی ساڵی 1976ـی شاری موسڵە، دوای کوشتنی ئەبوبەکری بەغدادی لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو بووەتە سەرۆکی نوێی رێکخراوی داعش.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەڵێت “ئەو تیرۆریستە بەرپرسە لە رشتنی خوێنی خەڵکی بێ‌تاوان، کوشتن و رفاندنی هاووڵاتیانی سڤیلی عێراقی و ناعێراقی”.