به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك: داعش له‌ سنوری كه‌ركووك له‌ ماوه‌ی مانگێك 46 حاله‌تی هێڕشی ئه‌نجامداوه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم داعش جموجۆله‌كانی ده‌ست پێكرده‌وه‌ ته‌نها له‌ ماوه‌ی مانگێك حه‌وت هێڕشی كردۆته‌ سه‌ر پارێزگای كه‌ركووك و به‌رپرسێكی ئاسایشیش ئاشكرای ده‌كات كه‌ هێڕشه‌كان زیادیان كردووه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر شاره‌كه‌ زیاد بووه‌.

 

عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك له‌ باره‌ی هێڕشه‌كانی داعش چه‌ند ئامارێك ده‌خاته‌ روو كه‌ به‌ڵگه‌ی زیاد بوونی هێڕشه‌كانی داعش ده‌سه‌لمێنن ڕاگەیاند: “ژماره‌ی هێرشه‌كانی داعش له ‌كه‌ركووك زیادیان كردووه‌ و له‌ 21\3\2020 ەوە هه‌تا 17\4\2020 نزیكه‌ی 7 هێرش و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه‌ و 7 بۆمب ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌ و 1 مووشه‌كیش ئاراسته‌ی هێزه ‌ئه‌منییه‌كان كراوه‌”.

به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركووك ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  له‌ كۆی هێڕشه‌كانی داعش له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوو 5 پۆلیس و یەک هاووڵاتی كوژراون، له‌گه‌ڵ برینداربوونی 21 پۆلیس و 2  میلیشیای حه‌شدی شەعبی و 2 هاووڵاتی، واته‌ له ‌نێوان مانگێكدا 46 حاڵه‌تی هێرشی داعش هه‌بوون ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ داعش به ‌به‌هێزی له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و ده‌بێت هه‌ڕه‌شه‌كانیان به‌ جددی وه‌ربگیرێت، چونكه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن هێرشه‌كان زۆر رێك خراو بووه‌”.

عه‌مید ئیدریس ره‌فعه‌ت راشی گه‌یاند: “نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ زیانی زۆری گه‌یاندووه‌ و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه‌شی خستووه‌ته‌ ژێر هه‌ڕەشە‌وه”‌.

Back to top button