راگەیاندراوێك لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی

خواكوڕك
لە راگەیاندراوێك دا كە وێنەیەكی بۆ خواكوڕك نێردراوە، ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەلەبجە،رایدەگەێنێت، هه‌روه‌كو گوێبیست ده‌بین ، بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ژێر ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدا ، خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت و ، خۆپیشاندانه‌كه‌ش بۆ به‌رده‌م باره‌گای سه‌رجه‌می لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بێت .
 
وەك لە راگەیاندراوەكە داهاتووە، ئێمه‌ وه‌ك چه‌ندین جار دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، له‌ دۆخی ئارامدا ئاماده‌بوین و ئاماده‌ش ده‌بین ، گوێ بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ڕابگرین ، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی دۆخی نائارام ، به‌مه‌له‌ كردنی هه‌ندێ هێزی ده‌بینین له‌ئاوی لێڵدا ،
 
دەقی راگەیاندراوەكە
 
ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ ) ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ .
هه‌روه‌كو گوێبیست ده‌بین ، بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ژێر ناوی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكدا ، خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت و ، خۆپیشاندانه‌كه‌ش بۆ به‌رده‌م باره‌گای سه‌رجه‌می لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بێت .
ئێمه‌ وه‌ك چه‌ندین جار دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، له‌ دۆخی ئارامدا ئاماده‌بوین و ئاماده‌ش ده‌بین ، گوێ بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ڕابگرین ، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی دۆخی نائارام ، به‌مه‌له‌ كردنی هه‌ندێ هێزی ده‌بینین له‌ئاوی لێڵدا ، بۆیه‌ هه‌وڵی ناچاركردنمان به‌ گوێگرتن و ، ئاراسته‌كردنی خۆپیشاندان بۆ به‌رده‌م باره‌گاكانمان به‌هێڵی سوور ده‌زانین . دیاره‌ ئه‌زمونه‌كانی به‌رله‌ئێستاش ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندووه‌ ، كه‌ ئه‌م شێوازه‌ به‌قازانجی هیچ لایه‌ك نی یه‌ .
 
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ( سلیمانی – هه‌له‌بجه‌ ) ی ( پ . د .ك )
4/ 1 / 2017
Back to top button