لاھور جەنگی بۆ قوباد تاڵەبانی : ئەگەر ناتوانن ھەرەس بە پرۆژەی چاکسازی حکومەت بێنن بۆ لەھەولێرن

 

بەگوێرەی زانیاریەکانی دەستی دەزگایی میدیایی خواکورک کەوتووە لە گفتوگۆیەکی تووندی نێوان قوباد تاڵەبانی و لاھور جەنگی، قوباد تاڵەبانی بە لاھوری گوتووە ئەگەر ئەم جارە بەناوی تیمی یەکێتی لەحکومەت بەیاننامە بلاو بکرێتەوە خۆی بەدرۆی دەخاتەوە لە میدیاکان”.

لەبەرامبەریشدا لاھور جەنگی بە قوبادی گوتووە ئێوە ھیچ تان پێناکرێت بۆ یەکێتی و لە ھەولێر خەریکی بەھێز کردنی پارتین”.

قوباد تاڵەبانی لەوەڵامدا گوتوویەتی ئێمە باش دەزانین تۆ چ جۆرە کارێکی ئێمەت بەدڵ دەبێت بەلام ھەرگیز متمانەی مام جەلال و حزبی شەھیدان نادۆرێنین لە پێناو دەسەلاتی کەسێک

ھەروەھا ئێمە نابینە سەرمەشقی خیانەت کردن لە خەلکی خۆمان و ھاوکار و ھاوراین لە بەرنامەی چاکسازی و پاڵپشتی دەکەین کەچی لاھور جەنگی گوتووەیەتی ئەو ھەولەی ئێوە کومەڵک خەلکی یەکێتی تووشی قەیرانی دارایی دەکات بەلام قوباد گوتوویەتی کەس لە پشت گەندەل و بن دیوار نین ھەموویان داوایی چاکسازی دەکەن بۆیە ئێمەش پاڵپشتیانی

Back to top button