پۆمپیۆ: به‌هۆی هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد پێویسته‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت

 

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ پرێس كۆفنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌و رووی په‌تای جیهانی كۆرۆنا بوونه‌ته‌وه‌ و كارده‌كه‌ن بۆ به‌رگریكردن له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی تا ئێستا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO شكستی هێناوه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌تای كۆرۆنا و وڵاتی چین زانیاری له‌باره‌ی كۆرۆنا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی شاردووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئێرانیش مایك پۆمپیۆ گوتیشی له‌سه‌ر هه‌موو پیشێلكارییه‌كانی ئێران پێویسته‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئێران بكرێت و گوتیشی پێویسته‌ له‌باره‌ی هه‌ڵدانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتووش ئاكامی مانگه‌ ده‌ستكرده‌ سه‌ربازیه‌كه‌ی ئێران ده‌رده‌كه‌وێت
پۆمپیۆ باسیشی له‌وه‌كرد كه‌ دۆناڵد تره‌مپ كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وتی جیهانی سه‌قامگیربكات.

Back to top button