چەند تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئیستاش لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان

 

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد تا ئێستاش پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون .

 

د. سەباح هەورامی هاوکات لە گەڵ ئاشکرا کردنی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە نابێت دڵنیا بین لە کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە تایبەت خەڵکی سلێمانی دەبێت بە وریاییەوە لە هاتووچۆی رۆژانەی خۆیاندا خۆپارێزی ڕەچاو کەن .

Back to top button