سبەی هەردووک مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە .

 

بە گوێرەی ئەو هەواڵەی لەسەرچاوەیەکی سیاسی هەرێمەوە بە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک گەیشتووە ، سبەی پێنج شەممە هەردووک مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان کۆدەبنەوە کە رۆژی چوارشەممە بە هۆکارێکی نادیار دوا خرا .

 

وا بڕیارە کۆبوونەوەکە لە مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام بەرێوە بچێت .

 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات شاندی یەکێتی لەم کۆبوونەوەدا گۆڕانکاری بە سەردا دێت

Back to top button