باینجان بۆ چاره‌سه‌ری که‌م خوێنی به‌سووده
که‌م خوێنی یان ئه‌نیمیا یه‌کێکه له‌و نه‌خۆشییانه‌ی که که‌می ئاسن و پێکهاته خۆراکییه‌کان له له‌شدا درووستی ده‌کات و ئه‌مه‌ش چه‌ندین نیشانه‌ی هه‌یه وه‌ک ماندووبونی درێژخایه‌ن، بۆیه ده‌بێت خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاسن و ڤیتامین و کانزا‌کان بخۆیت وه‌ک باینجان.
چه‌ندین سوودی خواردنی باینجان بۆ چارسه‌ری که‌م خوێنی بریتین له:
سه‌رچاوه‌ی ئاسنه و هانده‌ری به‌رهه‌مهێنانی خرۆکه سوره‌کانه له له‌شدا و ڕووبه‌ڕووی گرفتی که‌م خوێنی ده‌بێته‌وه، بۆیه باشتره کاهوو یان باینجان بخۆیت.
سه‌رچاوه‌ی مسه، به‌و پێیه‌ی کانزایه‌کی گرنگه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خرۆکه سوره‌کان و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی هیمۆگلۆبین و چاره‌سه‌ری ئه‌نیمیا.