باڵیۆزی چین لە ئەمریکا وەڵامی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە

باڵیۆزی چین لە ئەمریکا وەڵامی ئەو تۆمەتانە دەداتەوە کە باس لە دەستکردبونی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن و داوا لە ترەمپ دەکات، بابەتەکە بە سیاسی نەکات.

سوی یانکای، باڵیۆزی چین لە ئەمریکا لە وەڵامی تۆمەتەکانی ترەمپ و سەرکردە باڵاکانی دیکەی ئەو وڵاتەدا دەڵێت”ئەوەی من زۆر نیگەران دەکات نەبونی شەفافیەتە لە روی سیاسیەوە نەک لە روی زانستی و چارەسەری پزیشکی.

باڵیۆزەكەی چین پێی وایە، ئەمریکا بەو هەنگاوانەی هەوڵی شاردنەوە و ونکردنی هەوڵی زاناکانی چین دەدات لە دۆزینەوەی چارەسەر و بنەبڕکردنی پەتای کۆرۆنا.

سەرنجێکی زۆر کەم دەدرێتە هەوڵی زاناکان، ئەوەش بەهۆی بە سیاسیکردنی بابەتەکە و هەوڵی ناوزراندن و لەکەدارکردنی ناوبانگی چین یانکای وای وت.

مانگی رابردو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوی یانکای بۆ لێپرسینەوە بانگ کرد و داوای لێکرد بەناوی نێونەرایەتی چینەوە لە ئەمریکا رەخنە لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بگرێت کە وترابو” رەنگە سوپای ئەمریکا بە مەبەست ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردبێتەوە.

Back to top button