وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ له‌باره‌ی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر كۆ ببنەوە و كۆمەڵێك بڕیاری نوێ‌ دەربكەن بۆ قەدەغەی هاتوچۆ و مانگی رەمەزان.

به‌گوێره‌ی زانییارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەك لەبارەی قەدەغەی ھاتووچۆ بڵاوبكاتەوە. ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆناش لە پارێزگاكان رێنمایی نوێ لەبارەی قەدەغەی ھاتووچۆ لە مانگی رەمەزان دەردەكەن.

بڕیاریش وایه وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاکان ڕێکار و ڕێنوێنیی تازە دەربکەن، بەشێک لە ڕێنوێنییه‌كانى پێشتریش کات و شێوازیان گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت، ئاسانکاریی زیاتریش بۆ ھاووڵاتییان دەکرێت.

Back to top button