قه‌یس خه‌زعه‌لى له كابینه‌ی نوێی مسته‌فا كازمی داوای وه‌رگرتنی دوو وه‌زاره‌ت ده‌كات
له كاتێكدا عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و زۆرینه‌ى هێزه شیعییه‌كان، نوێنه‌ریان له كۆشكى سه‌لام بوو له مه‌راسیمى راسپاردنى مسته‌فا كازمیى و ته‌نانه‌ت ئێرانیش پێشوازى له‌و هه‌نگاوه كرد، خه‌زعه‌لى یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانى ئێران له عێراق، هه‌وڵ ئه‌دات وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و گه‌شتوگوزار له كابینه‌كه‌ى مسته‌فا كازمیى به ده‌ست بهێنێت.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌ی میدیا عێراقییه‌كان، قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق سوره له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته، ده‌بێت له گه‌شتوگوزارى دینیى له لایه‌ك، له‌لایه‌كى دیكه له هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه‌ى گه‌شتوگوزارى وڵات، یانه شه‌وانه‌كان و مه‌یخانه و شوێنه‌كانى یاریكردنیش ئه‌م وه‌زاره‌ته سه‌رپه‌رشتى ده‌كات.
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق پشتیوانى مسته‌فا كازمییان له په‌رله‌مان به‌ستووه‌ته‌وه، به وه‌رگرتنى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه یه‌كێكه له‌و وه‌زاره‌تانه‌ى داهاتى زۆری هه‌یه و رۆژانه چه‌ند ملیۆن دۆلارێك داهاتى هه‌یه.
پێشتریش قه‌یس خه‌زعه‌لی دەستلەكاكێشانەوەكەی عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بۆ دوو ئامانج گه‌رانده‌وه، یەكەمیان ئەوەیە كە واشنتن دەیەوێت شەڕی ناوخۆ نێوان شیعەکانی عێراق روبدات و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی حەشدی شەعبی بكوژرێن، خاڵی دوەمیش هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتننامەی عێراق و چینە كە واشنتن ئەو خواستەی هەیە.