كه‌شناسی هه‌رێم: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

کەشناسی ھەرێم، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، باران له ناوچه جیاجیاكاندا ده‌بارێت، له سلێمانى، دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له كات و شوێنى جیاوازدا هه‌یه.
کەشناسیی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى هه‌ینى، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له سه‌نته‌رى پارێزاگاكانى سلێمانى و دهۆك هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.