كه‌نه‌دا: به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان سزایه‌كی سه‌ر توركیای درێژ كرده‌وه
حكوومه‌تى كه‌نه‌دا بڕیارى دا ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌كردنى پێدانى چه‌ك به توركیا درێژ بكاته‌وه، كه پێشتر به‌هۆى هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به‌سه‌ر توركیاى سه‌پاندبوو.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى “ئه‌لعیره‌بییه” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى كه‌نه‌دا بڕیارى داوه سزاى پێنه‌دانى چه‌ك به توركیا بۆ كاتێكى نادیار درێژ بكاته‌وه.
توركیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى له‌لایه‌ن كه‌نه‌داوه له فرۆشتنى چه‌ك جێى متمانه بوو، كه‌چى به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى ماتنگی 12ی ساڵی رابردووی سوپاى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامى دا، له 16ى هه‌مان مانگ حكوومه‌تى كه‌نه‌دا وه‌ك سزایه‌ك بڕیارى دا چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشرێت.