فراکسیۆنی پارتی: پێویسته فراکسیۆنی یەکگرتوو سه‌رچاوه‌ نادیاره‌کان ئاشکرا بکات

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامی راگەیاندراوێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەداتەوە و بە نالۆژیکی و بێ بنەما لەقەڵەمی دەدات.

ئەمەش دەقی راگەیاندراوەکەیە:

ڕاگه‌ینراوێک له‌ فراکسیۆن پارتیه‌وه‌
پێویسته فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ نادیاره‌کان ئاشکرا بکات.

له‌ ڕاگه‌ینراوێکی نالۆژیکی و موزایه‌ده‌ی سیاسی و بێ بنه‌ما فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، ده‌ڵێن پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران له‌ داهاته‌ نادیارو شاراوه‌کانی هه‌رێم مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بکات.

ئێمه و خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌ک ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین که‌، سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمی کوردستان چیه‌و چۆنه‌، به‌ڵام نازانین داهاتی شاراوه‌ چۆن و چیه‌، بۆیه ڕووی قسه‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزان له‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتوو ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و سه‌رچاوه‌ نادیارانه‌ بۆ ئێمه و ڕای گشتی ئاشکرابکه‌ن.

هه‌ڵبه‌ت ڕاستیه‌کان لای جه‌ماوه‌ری کوردستان دیارن و پێویست ناکات له‌ دۆخێکی وا نه‌خوازراو هیچ لایه‌نێک و فراکسیۆنێک، بۆ مه‌رامی سیاسی ڕاستیه‌کان به‌لا ڕێدا ببات.
خه‌ڵکی کوردستان تێریخوارد له‌و جۆره‌ نالۆژیکیه‌و پێویسته ڕاست بێژو ڕاشکاوبین له‌گه‌ڵیان.

فراکسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان
٢٠٢٠/٤/٢٣

Back to top button