فەرمانی نوێ بۆ تەقەکەرانی خۆشی دەربڕین ئاراستەی دەزگا پێوەندی دارەکان کرا
لە دوای ئەوەی لە دهۆک و سنووری ئەو پارێزگایە ، بەهۆی تەقەی خۆشی دەربڕین بە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا زیاتر لە 13 کەس بریندار بوون وەزیری ناوخۆ بڕیارێکی نوێی دەرکرد .
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردن و سزا دانی تەقەکەرانی گەیاندە بەرپرسانی ئاسایشی و پارێزگای دهۆک .
لە هەمانکاتدا ئاماژە بەوە دراوە ، ئەو فەرمانە بە گشتی بە یاسایی دەکرێت و هەر کە لە هەر بۆنەیەکدا چەک بە کار بێنێت بۆ دەربڕینی خۆشی سزا دەدرێت