لە مانگی ڕەمەزان قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-177.jpg)
ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێرلە لێداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات قەدەغەی هاتووچۆ لە شەوانی مانگی ڕەمەزاندا بەردەوام دەبێت .
هاوکات جێگری پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکات ، قەدەغەی هاتووچۆی شەوانی ڕەمەزان جیاواز دەبێت و ڕێکاری نوێی بۆ دیاری دەکرێت .
هەر لەم لێداونەدا هێمن قادر با س لە کار کردنی پاس و تەکسییەکان دەکات و دەڵێت ئەوانیش بە پێی ڕێکارێکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان ئیزنی کار کردنیان پێدەدرێت .