پەرلەمانتارێك: نهێنی هاتنی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ كوردستان ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان‌و توركیا پەیوەندیەكانیان لە چەند ساڵی رابردوو بەرەو پێشبردنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە, تەنانەت گەیشتۆتە ئاستی رێككەوتنێكی 50 ساڵی لە بواری ئابووری‌ پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت, كە ئانكارا دەیەوێ پێوەندییەكانی لەگەڵ هەولێردا پتەوتر بكات، بۆیە سەرۆكوەزیرانی توركیا دەیەوێ سەردانی هەولێر بكات.
سەرۆكی فڕاكسیۆنی بەرەی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان (ئایدن مەعرووف)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە:” سەردانی سەرۆكوەزیرانی توركیا (بینالی یەلدرم) بۆ هەرێمی كوردستان بەو مانایە دێ كە ئانكارا دەیەوێ پێوەندییەكانی لەگەڵ هەولێردا پتەوتر بكات، هەرچۆنێك توركیا دەوێ پێوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە رێك بخاتەوە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا نێوانی باش بكات، بۆ هەرێمی كوردستانیش توركیا كە پێوەندییەكی باشی هەیە دەیەوێ لەوچوراچێوەیەدا زیاتر پەرەبە پێوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بدات.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی دەكات:” سەردانی سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەیە كە پێوەندییەكی تۆكمەتر و بەهێزتر لە نێوان هەولێر و ئانكارا هەبێ.
چاودێرێكی سیاسیش لەبارەی ئەو سەردانەی سەرۆك وەزیران بە خواكوڕك ی گوت كە هاتنی سەرۆكی فەرەنساو سەرۆك وەزیرانی توركیا لەم كاتەدا كە داعش رووەو لە ناو چوونە ئێستا گرنگی پێگەی هەرێم دەسەڵمێنێت لە قۆناخەكانی دوای داعش.

Back to top button