سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دهكات
لە پەیامێکی تایبەتدا بە بۆنەی دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم و موسوڵمانان و تایبەت موسوڵمانانی کوردستان ، سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکات کە رۆڵێكی گرنگ و بهرچاویان ههبوو له جێبهجێكردنی رێكارهكانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
“پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم مانگی خێر و بەرەکەت و رەحمەت بێت و خوای مەزن و دلۆڤان ، رۆژوو و نزا و عیبادەتی هەمووان قبوڵ بکات.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی مامۆستایانی ئاینی هەرێمی کوردستان بکەم کە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان . داواشیان لێدەکەم کە بەردەوام بن لە رێنماییکردنی هاووڵاتییان بۆ پاراستنی خۆیان و کۆمەڵگە لەم پەتایە.
ئومێدەوارین هاتنی مانگی رەمەزان ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/23”