نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنی هاتنی مانگی رەمەزان پیرۆزبای ئاراستەی مووسلمانانی جیهان و كوردستان كرد”
لە پەیامێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند”بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسلمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، هیوادارم ببێتە مایەی پتەو كردنی تەبایی و پێكەوەژیان و خۆشەویستی و گیانی هاوكاری و زاڵبوون بەسەر گشت ئەو كۆسپانەی دێنە بەردەم وڵاتەكەمان”.
لە كۆتایشی دا سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی راشی گەیاند” خوای مەزن كوردستان بپارێزێت.