دوو ملیۆن و پێنجسەت بنەماڵەی عێراقی بۆ وەرگرتنی هاوکاری ناوی خۆیان تۆمار کردووە

 

کۆی گشتی ئەو 2 ملیۆن 500 بنەماڵە دەکاتە 18 ملیۆن کەس

 

لە لێدوانیكدا بۆ ڕاگەیاندنەکان وەزیری پلاندانانی عێراق کاتی  خەرجکردنی ئەو پارەیە دیاری دەکات، کە وا بڕیارە وەک هاوکاری بدرێتە هاووڵاتیان، بەهۆی گرتنەبەری  رێوشوێنەکانی ڕێگری لە  بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

 

 

لەمبارەوە نووری سەباح دلێمی رایگەیاند، 18 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی ناوی خۆیان تۆمارکردووە، بەمەبەستی وەرگرتنی ئەوپارەیەی کە وەک هاوکاری دەدرێتە بنەماڵەکن و بڕی پارەکەش 2 ملیۆن 500 هەزار دیانری عێراقییە .

 

هاوکات وەزیری پلاندانانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات  وەزارەتەکەی لە  ئێستا کاردەکات بۆ  جیاکردنەوەی  ناوی ئەو خێزانانەی کە بە پێی یاسای دیاریکراو  ئەو پارەیە دەیانگرێتەوە و بتوانن لە ماوەی 10 رۆژدا دابەشی کەن .

 

 

رۆژی 7ی مانگی 4 ، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بڕیاریدا پارەیەکی مانگانە وەک چارەسەری  کاتی بداتە ئەو خێزانانەی کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە سەرچاوەی داهاتیان لەدەستداوەو لە ئیستادا بێکارن .

Back to top button