عەلی باپیر سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی كرد

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ئەمرۆ لە بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی كردووە لە عەلی باپیری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند ئەمرۆ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كردووە”.

سەرچاوەكە گوتیشی سەردانەكەی بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاشكرا نەكراوە بە هۆكاری چی بووە، بەڵام چونكە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام پرس و راوێژ بە كۆی لایانە سیاسیەكان دەكات، ئەم سەردانانە لەلایان لایانە سیاسیەكان ئاساییە، سەردانەكانی لایانە سیاسیەكان بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.

Back to top button