سوپای عێراق هەرەس دێنێ
خواكوڕك
دوای دوومانگ لە دەستپێكردنەوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادی ئازادكردنەوەی موسڵ, سوپای عێراق لە زۆر ناوچە دووچار بە گرفتی ئەمنی بووەتەوە تا لێواری هەرەس هێنلن, مالپەڕێكی عێراقی دەنوسێت رۆژ دوای رۆژ ئەركی سوپای عێراق قورستر دەبێت.
هەروەها گوتوشیەتی:” لە شەری دژە تیرۆر لە شاری موسڵ زیانەكانی سوپای عێراق رۆژ لە دوای رۆژ قورستر دەبن, ئەمرۆ لە كاتی خۆتەقاندنەوەی خۆكوژێكی چەكدارانی داعش لە گەرەكی میساق لە باشوری خۆرھەلاتی موسڵ حەوت سەربازی عێراقی كوژراون و چەندانی تر بریندار بوون.
سەرچاوەیەك تایبەت بە ماڵپەڕی جەزیرەی عەرەبی ئاماژەی بە كوژرانی عەقید جەعفەر كازم دەراجی بەرپرسی كەتیبەی تۆپھاوێژی فیرقەی پەلاماری خێرا كرد,ھاوكات ئەوەشی خستە ڕوو كە پێشڕەویەكانی سوپای عێراق سستن و لە ئاستی پێویست نین,چونكە چەكدارانی داعس تاكتیكی جەنگیان گۆڕیوەو ئەوەش بۆتە ھۆی كوژرانی سەربازێكی زۆر لە سوپای عێراقی.
سەرچاوە: مالپەڕی جەزیرە