وەزارەتی دارایی و ئابووری دوو بڕیاری لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا دەرکرد

 

ژمارەیەکی تر لە مامۆستایانی گرێبەست بڕیاری هەمیشەییان بۆ دەرچوو

 

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات دووبڕیار دوو بڕیار لە پێناو بەرژەوەندی هاوولاتیانی هەرێمی کوردستان دەرکراوە کە خۆی لە دامەزراندنی هەمیشەیی  ژمارەیەکی تری مامۆستایانی گرێبەست و کرانەوەی مەرزی سەیرانبەند بە رووی ئێراندا دەبینێتەوە

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاوات شێخ جه‌ناب، دوو بڕیاری ده‌ركرد.

 

ده‌قی بڕیاره‌كان:

 

1-  دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە كردنەوەی مەرزی سەیرانبەند.

 

2- مامۆستایانی گرێبەست كە هێشتا نەكرابوون بە هەمیشەیی، بەهۆی كەم و كورتی لە بەڵگەنامەكانیان، وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاری بە هەمیشەكردنیانی دەركرد.

Back to top button