بەرپرسێکی یەکێتی نشتیمانی : پەکەکە هۆکاری کێشە و سەرئێشەیە لە زینی وەرتێ
لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان شێح موحسین محێدین، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی داوا لە سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات ، هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی بکات بۆ چارەسەری کێشەکانی ئیستای زینی وەرتێ .
هاوکات شیخ موحسین باس لەوە دەکات ، حزبەکەی واتە یەکێتی دەبێت لەوە تێبگات ، پارتی حزبێکی گەورەیە و ژمارەی کورسییەکانی بڕیاردەرن لە پەرلەمانی کوردستاندا ، بەڵام بەگشتی وا باشترە یەکێتی و پارتی ڕەچاوی بارودۆخی یەکتر و دۆخی ناوچە بکەن و ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی یەکتری بگرن و مێزی گفتگۆ بکەنە پێوەری چارەسەر .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا شیخ موحسین روونی دەکاتەوە لە ئێستادا کێشەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی بەرەو چارەسەربوون ھەنگاو دەنێت، بەڵام بە شێوەیەک لە شێوەکان پەکەکە لەو ناوچەیەدا سەرئێشەی بۆ یەکێتی و پارتی دروست کردووە.
لە کۆتاییدا ئەو بەرپرسەی یەکێتی سەبارەت بەو کەسانەی بانگەشەی دووئیدارەیی دەکەن گوتی : ئەم هەڵەیە دەمانگەڕێنێتەوە خاڵی سفر و ئەزموونەکەمان بە فیڕۆ دەڕوات .