كۆرۆنا تاران شپرزە دەكات

بەرپرسی بەشی ڕوبەڕوو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەخنە لە شكاندنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا دەگرێت و پێی وایە ڤایرۆسی كۆرۆنا كارەسات لە تاران دەخولقێنێت
عەلی ڕەزا بۆ میدیاكانی ئێران وتی شكاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ و تێكەڵی خەڵك بونەتە ھۆی زۆر بونی ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاران و ئەوەش دەبێتە ھۆی زیانی گیانی زیاتر
ھاوڵاتیانی ئێران بەھۆی نەبونی داھات و كەمتەرخەمی دەسەڵات ناچار بوون پابەندی خۆپارێزی نەبن و بڕۆنەوە بۆ سەر كاری ڕۆژانەی خۆیان

Back to top button