عێراق له 24 كاتژمێری رابردوو 46 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون 25 كه‌سیش چاكبوونه‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 46 تووشبووی دیكه به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران 25 تووشبووی پێشوویش له نه‌خۆشییه‌كه چاك بوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابوردوودا له هه‌موو تاقیگه‌كانی عیراق هه‌رێمی كوردستانی لێ ده‌رچێت 2002 پشكنین كراون و به‌وانه‌یشه‌وه تا ئێسته له عیراق 64882 پشكنین كراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تووشبووه‌كانی 24 كاتژمێری ڕابوردوو بریتین له 16 تووشبوو له به‌غدا به كه‌رخ و ڕوسافه‌وه و 1 تووشبوو له شاری پزیشكی و 9 له نه‌جه‌ف و 1 له میسان و 10 له بابل و 7 له به‌سره‌و 1 له موسه‌ناو 1 له سه‌لاحه‌دین.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییی عیراق ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه له شه‌ووڕۆژی ڕابوردوودا 25 تووشبوویش له هه‌موو پارێزگه‌كانی عیراق چاك بوونه‌وه.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ژماره‌ی تووشبووان له عیراق بۆ 1670 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و تا ئیسته‌یش ته‌نیا 83 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه مردوون و 1171 كه س‌یش چاك بوونه‌ته‌وه.