روونكردنه‌وه‌یه‌ك له لقی سێی كه‌ركووكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له باره‌ی هه‌والێكی هه‌ڵبه‌ستراو
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند كهنالێثك هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو به ناوی چه‌ند كادرێكی پارتی كه گوایه ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و رێكخستنه‌كانی حزبیان كرد و هو تێیدا گله‌ییان له دۆخی ژیانیان كردووه، بڵاوكرایه‌وه، لقی سێی پارتی له كه‌ركووك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و جۆره هه‌واڵانه به هه‌ڵبه‌ستراوو نا دروست ده‌زانێت.
لقسی سێی پارتی له كه‌ركووك له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە دوێنێوە بابه‌تێك له سایته‌كانی (nrt) و (وێستگه نیوز ) بڵاو كراوه‌ته‌وه بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە كۆمه‌ڵێك كادری پارتی دیموکراتی کورردستان له كه‌ركووک و سنوری لقی سێ-ی پارتی ناڕەزایەتییان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی پارتی له كه‌ركووک ھەیە. بۆیە بە پێویستی ده‌زانین ئەو بابەتە نادروست و ھەڵبەستراوە بۆ ھەڤاڵانی پارتیمان و گشت کوردستانیانی سەربەرز ڕوون بكهینهووە.
هه‌روه‌ها لقی سێی پارتی رایگه‌یاندووه كه کوردستانیانی سەربەرز ڕوون بكهینهووه ئێمەی کادر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شاری کەرکووکی دڵی کوردستان، قوتابی و پەروردەی قوتابخانەی بارزانیی نەمرین و خاوەنی پرسی کورد و گشت کورد و کوردستانیانی دڵسۆزین و، ڕۆڵەی کەرکووکی دڵی کوردستانین. ئێمە ڕۆڵەی ئەنفال و کیمیاباران و بێسەروشوێنەکانی کەرکووک و گەرمیان و گشت کوردستانین. ئێمە ڕۆڵەی ئاوارەکان و گشت دانیشتوانی دڵسۆزی کەرکووک و گەرمیانین و ھەموو کات ئامادەین خۆفیدای گەل و خاکی کوردستان بکەین. ئێمە قوتابیی ڕێبازی بارزانیین و، وەکو ئەوانەی کینە لەدڵ و خۆ ھەڕاجکەر بۆ مەرحەبایەکی نەیاران و دەستکەوتی کەسی نیین و، دوای بەرژەوندی تاکە کەسی و ژیانی کۆیلایەتیی نەیاران و داگیرکەران نەکەوتووین. بۆیە سەر لەبەر ئەو ھەواڵە نادروست و ھەڵبەستراوە ڕەت دەکەینەوە.
ڕوونکردنەوەیەک له ڕاگەیاندنی لقی سێی كەركووكى پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
لە دوێنێوە بابه‌تێك له سایته‌كانی (nrt) و (وێستگه نیوز ) بڵاو كراوه‌ته‌وه بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە كۆمه‌ڵێك كادری پارتی دیموکراتی کورردستان له كه‌ركووک و سنوری لقی سێ-ی پارتی ناڕەزایەتییان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی پارتی له كه‌ركووک ھەیە. بۆیە بە پێویستی ده‌زانین ئەو بابەتە نادروست و ھەڵبەستراوە بۆ ھەڤاڵانی پارتیمان و گشت کوردستانیانی سەربەرز ڕوون بكهینهووە:
١- ئێمەی کادر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شاری کەرکووکی دڵی کوردستان، قوتابی و پەروردەی قوتابخانەی بارزانیی نەمرین و خاوەنی پرسی کورد و گشت کورد و کوردستانیانی دڵسۆزین و، ڕۆڵەی کەرکووکی دڵی کوردستانین. ئێمە ڕۆڵەی ئەنفال و کیمیاباران و بێسەروشوێنەکانی کەرکووک و گەرمیان و گشت کوردستانین. ئێمە ڕۆڵەی ئاوارەکان و گشت دانیشتوانی دڵسۆزی کەرکووک و گەرمیانین و ھەموو کات ئامادەین خۆفیدای گەل و خاکی کوردستان بکەین. ئێمە قوتابیی ڕێبازی بارزانیین و، وەکو ئەوانەی کینە لەدڵ و خۆ ھەڕاجکەر بۆ مەرحەبایەکی نەیاران و دەستکەوتی کەسی نیین و، دوای بەرژەوندی تاکە کەسی و ژیانی کۆیلایەتیی نەیاران و داگیرکەران نەکەوتووین. بۆیە سەر لەبەر ئەو ھەواڵە نادروست و ھەڵبەستراوە ڕەت دەکەینەوە.
٢- ئێمەی ئەندام و کادێرانی پارتی پاڵپشتی سەرکردایەتیی پارتیین و کار بۆ سەرخستنی پرسی کورد و کوردستان و ئاسایی کردنەوەی کەرکووکی دڵی کوردستان و گشت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەکەین. ئێمە دەبینین سەرکردایەتیی پارتیمان چەند بە دڵسۆزی ھەوڵ بۆ ئاسایی کردنەوەی کەرکووک و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دەدات و، چۆن سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرە بەڕێزەکان ھەوڵ دەدەن گشت ھاووڵاتیانی کوردستان لە کۆرۆنە بپارێزن. بۆیە ئێمەش ئەرکی خۆمان باش دەزانین کە پشتیوانییە نەك کێشە دروست کردن.
٣- ئه‌و بابەتە دروستکراوە داڕێژراوە و ، زۆر دوورە له ڕەوشت و هه‌ڵوێستی كادێرانی پارتی و هه‌ر كه‌سێك ڕۆژێک پارتایه‌تیی كردبێت ده‌زانێت كه ئه‌و نووسینە دروستكراوی نه‌یارانی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ھەوڵێکە بۆ چەواشەکردنی دانیشتوانی کوردستان.
٤- له كۆتاییدا ده‌ڵێین كه ئێمەی پارتی له لقی سێی پارتی لە سنووری ڕێکخستنەکانی سەرکردایەتیی کەرکووک – گەرمیان هه‌میشه بڕوای ته‌واومان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتیمان هه‌بووە و هه‌یه و، دڵنیاین له‌وه‌ی كه چۆن پارتی هیچ كاتێك موساوه‌مه‌ی له سه‌ر بستێك خاكی كوردستان نه‌كردووە، ئێستاش ته‌نها پارتیه كه ئه‌توانێت دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە و سه‌روه‌ری و شكۆی دڵسۆزانی کورد و گشت پێکھاتەکان بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ شاری كهركووکی دڵی كوردستان.
ڕاگەیاندنی
لقی 3 پارتى دیموكراتی كوردستان
2020/4/21