لە سلێمانی کەسێکی دیکە تووشی کۆرۆنا بوو

دووی ئەوەی ئەمڕۆ تووش بوونی پزیشکێک لەسنوری پارێزگای دهۆک بە ڤایرسی کۆڕۆنا راگەێندرا کەمێک بەر لە ئێستا حالەتی دووەم لە هەرێم ڕاگەیێندرا کە دانیشتووی شاری سلێمانیە.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا.

بەپێی راگەیێندراوەکە تووش بووەکە پیاوێکی تەمەن 39 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانیە و لە کەڕەنتین دایە کە پێشتر گەشتی وڵاتی بەریتانیای کردووە.

 

Back to top button