وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی مالیكی دەداتەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە وڵاتی ئێران رایگەیاند كە پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنورەكانی 2003 ئەم لێدوانەی ماكی بووە جێگەی رەخنەی سیاسیانی كورد پێشمەرگە لە دواهەمین كاردانەوەشی وەزارەتی پێشمەرگە بە تووندی وەڵامی دەداتەوە دەڵێت:” وەبیر نوری مالكی دەهێنینەوە كە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش ٢٠٠٣، سنوور نەبوو. بەڵكوو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس بوو.
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە:” دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیركردنی بەشێك لە خاكی كوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد كردووە و سنووری كوردستانی كێشاوە. بەپێی ڕێككەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریكا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادكراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا ئازادكراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەكەن.
دەقی راگەیێندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە
نوری مالكی، جێگری سەرۆككۆماری عێراق، ڕایگەیاندووە كە پێویستە پیشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەكانی خۆی بەر لە ٢٠٠٣.
وەبیر نوری مالكی دەهێنینەوە كە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش ٢٠٠٣، سنوور نەبوو. بەڵكوو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس بوو.
دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیركردنی بەشێك لە خاكی كوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد كردووە و سنووری كوردستانی كێشاوە. بەپێی ڕێككەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریكا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادكراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەدا ئازادكراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەكەن.
بۆیە دووپاتی دەكەینەوە، ئەوەی سنووری كوردستان دیاری دەكات، پێشمەرگەیە نەك مالكی. بۆ مالكیش واباشترە واز لەو موزایەداتانە بهێنێ.
گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
٤ـی١ـی٢٠١٧