وه‌زیری په‌روه‌رده‌: پڕۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی راگه‌یاند

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندنی قوتابخانه‌و زانكۆ و په‌یمانگان راگیرا، وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی دیكه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ درێژه‌ پێدان به‌ خوێندنی ئه‌مساڵ و وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلاتفۆڕمێکی لەژێر ناوی “قوتابخانەی ئەلیکترۆنی” راگەیاند، کە پۆرتاڵێک دەبێت و لەڕێگەی وێبسایتی www.ewane.krd قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیی رایگه‌یاند له‌ پڕۆژه‌ ن،ێیه‌كه‌ بۆ هەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت دروستکراوە کە دەتوانێت لەوێوە بابەتی وانەکانی خۆی ببینێت کە لە قوتابخانە خوێندوویەتی و تۆمارکراون، هەروەها مامۆستایانیش ئەکاونتیان بۆ دروستکراوە و دەتوانن لەگەڵ قوتابییەکانیان لە پەیوەندیدا بن.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، پرۆسەکە پرۆسەیەکی پاڵپشتیکارە (نائیلزامییە)، تیایدا مامۆستا دەتوانێت لەگەڵ قوتابی لە پەیوەندیدا بێت بەشێوەی گفتوگۆی نووسراو، ڤیدیۆ و دەنگ.

هاوکات ئالان حەمەسەعید باسی لەوە کرد کە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن قسە کراوە بۆئەوەی پۆرتاڵەکە بەشێوەیەکی خۆڕایی (فری) بەردەستبێت، بەشی زۆری کۆمپانیاکانیش ئامادەییان دەربڕیوە ئەو کارە بکەن.

Back to top button