له كه‌ركووك پله‌دارێكی سه‌ربازی عه‌ره‌ب سێ هاووڵاتی كورد بریندار ده‌كات و به‌به‌ر چاوی ئه‌وانه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ئاگر تێبه‌رده‌دات

دوای خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه‌ركووك له لایه‌ن سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی داگیر كرا له‌و كاته‌وه، له رێگای سه‌ربازی كه‌ركووك به‌ڕێوه‌ده‌برێت و نزیكه‌ی 70 پۆستی ئیداری و سه‌ربازی له كه‌ركووك له كورد وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان رووبه‌رووی كوردان ده‌بنه‌وه.
له دواهه‌مین رووداو له ئاكامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان دوو خێزانی كورد و عه‌ره‌ب له گه‌ڕه‌كی عه‌سكه‌ری شاری كه‌ركووك، ده‌ست رێژی گولـله له خێزانه كورده‌كه ده‌كرێت وێڕای سوتاندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سێ كه‌سیان بریندار ده‌بێت، دواتر بڕیاری ده‌ستگیر كردن بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ته‌قه‌كه‌ره‌كه ئاماده نیه خۆی راده‌ست بكات.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، تەقە کەرەکە بەناوی عەقید محەمەد سامی هادی یه و لەنەتەوەی عەرەبە خەڵکی پارێزگای دیالەیە ولەگەڕەکی (عەسکەری) شاری کەرکوکـ نیشتەجێ بووە، بەرپرسی بەشی یاساییە لەپۆلیسی نەوت
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان راشیگه‌یاند كه به‌رپرسه‌كه له عه‌شیره‌تی جبوریه‌و خزمی نزیكی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكه ئه‌گه‌ر چی به مادده‌ی ٤٠۵ـی یاسای سزادانی عێڕاقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، بەڵام هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ست گیر بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ده‌كرێت