هاووڵاتیان رێگای ده‌ربه‌ندیخان – سلێمانیان داخست و داوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حاله‌تێكی دیكه‌ی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یێندرا هاوڵاتیان به‌رده‌وامن له‌ په‌یامی گه‌یاندنی داواكاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك هاووڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی له‌ ئێستا رێگای سه‌ره‌كی زه‌ڕایان- سلێمانیان بۆ ده‌ربه‌ندیخان داخست داوای كردنه‌وه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك هاوڵاتیان به‌ كردنه‌وه‌ی ئاگر له‌ سه‌ر رێگای گشتی سلێمانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌یانه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌ پارێزگای سلێمانی بگه‌یێنن.

Back to top button