روونكردنهوهیهك له پارێزگای ههولێرهوه
دوای ئهوهی ئهمڕۆ ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای ههولێر بڕیاری نوێی له ژێر رۆشنایی بڕیاره نوێیهكانی وهزارهتی ناوخۆ راگهیاند، چهند خالێك ب ۆهاووڵاتیان بوونه جێگای پرسیار به تایبهت له بارهی كردنهوهی بازاری گهرهورهی ههولێر له شهوانهدا.
پارێزگاری ههولێر راشیدهگهیێنێت دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، کۆمەڵێک سەرنج هەبوون لەسەر ناڕوونی چەند خاڵێک، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
1-لە کاتژمێر(6)ی ئێوارە تا (12)ی شەو قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەتەواوی جێ بەجێ دەکرێت، تەنها ڕێگە دەدرێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و تیمە تەندروستییەکان و ئۆتۆمبێلی ئەمبولانس و ئەوانەی لە ئەرکی فەرمیدان.
2- بازاڕی گەورەی هەولێر لەکاتژمێر (6)ی ئێوارە تا (6)ی بەیانی دادەخرێت و لەکاتەکانی تر کراوەیە.
3- سەبارەت بە تەکسییەکان، لە دوو سەرنشین زیاتر ڕێگە نادرێت، بەڵام ئەگەر لەیەک خێزان بن ڕێگە دراوە ژمارەکە زیاتر بێت.