راگەیێندراوێک لە ژووری ئۆپراسیۆنی پاێزگای سلێمانیەوە 

 

دوای ئەوەی ئەمرۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی تا ۱ـی ئایاری ۲۰۲۰درێژکردەوە، لەچوار چێوەی بڕیارەکە پارێزگای سلێمانی رێنمایی نوێی دەرکرد.

 

 

لە بڕیارە نوێیەکەی ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ سلێمانى دا هاتووە،  لەدوای (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە تا (١/ ٥/ ٢٠٢٠)، قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارە بۆ (١٢)ی شەو بەردەوام بێت.

هەروەها ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ سلێمانى ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە، عیادەی پزیشکەکان، تاقیگە پزیشکیەکان، نۆرینگەکانی تیشک و سۆنار، نۆرینگەکان، لە سەعات (١)ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات (٥)ی ئێوارە بەپێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەندیکا تایبەتمەندەکانیاندا دەکرێنەوەو چاودێریدەکرێن

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ژووری ئۆپراسیۆنی پاێزگای سلێمانی

بۆ/ هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بابەت/ گشتاندن

پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٢٨)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ لە (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بەپێی ناوەڕۆکی نووسراوی پارێزگای سلێمانی ژمارە (٩٦) لە (٢٢/ ٤/ ٢٠٢٠)دا بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
١-لەدوای (٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە تا (١/ ٥/ ٢٠٢٠)، قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ لە سەعات (٦)ی ئێوارە بۆ (١٢)ی شەو بەردەوام بێت.
٢-قەدەغەی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆو یەكە كارگێڕییەكانی سنوری هەر پارێزگایشدا بەهەمان ڕێكاری پێشوو تا (١/ ٥/ ٢٠٢٠)، بەردەوام بێت و رێگەپێدان لەنێوان پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان و لەناو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكان بەپێی سیستمی رێگەپێدانی ئەلكترۆنی دەبێت، كە لەسەر وێب سایتی وەزارەتی ناوخۆ بەناونیشانی (moi.gov.krd) دانراوەو هاوڵاتی دەتوانێت لە حاڵەتی زۆر پێویست داوای رێگەپێدان بكات بەپێی ئەو رێنماییانەی كە لەو سیستمە دیاری كراوە.
٣-لە سەعات (١٢)ی شەو بۆ (٦)ی بەیانی هاتووچۆی پێویست و دیاریکراو بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ناو هەر یەکەیەکی کارگێڕیی سنوری یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی تەنها بۆ ناو خودی سنوری یەکە کارگێڕییەکە، ڕێگەپێدراو دەبێت.
٤-جوڵەی كشتوكاڵیی‌و پێداویستیە كشتوكاڵیی‌و پەلەوەرو ئاژەڵداریی و پیشەسازییەكان بەهەمان شێوەی جوڵەی بازرگانیی ڕێگا پێدراو دەبێت.
٥-دەسەڵات دەدرێت بە هەموو قائیمقامیەتەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بەپێی بارودۆخەكە كارو پیشەو کەسابەت و پێداویستی و خزمەتگوزارییەكان بەپێی تایبەتمەندی قەزاكە، لەماوەی نێوان سەعات (١٢)ی شەو بۆ (٦)ی ئێوارەدا ڕێكبخەنەوە، ڕێکاری پێویستیان بەپێی ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بۆ دیاری بکەن، بەمەرجێک کارنەکاتە سەر قەدەغەی هاتووچۆ.
٦-لەناو چەقی شاری سلێمانیدا، بەهیچ جۆرێک ڕێگا بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت، ئەو شوێنانەی ڕێگایان پێ دەدرێت لە سەعات (٦)ی بەیانی بۆ (٥)ی ئێوارە بەپێی ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەکرێنەوە، بەپێی ئەو ڕێکارانەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دیاریدەکات، ئەم بوارانەی دیاریکراون لە چەقی شارو شوێنە گشتییەکاندا ناکرێنەوەو بریتین لە (کافتریا، قاوەخانە، پارکی ئۆتۆمبێل و هەر شوێنێکی تر کە مەترسی لەسەر بەریەککەوتن و تێکەڵاویی هاووڵاتیان هەبێت)و ڕێگا بەهیچ زیادەڕۆییەک نادرێت. ڕۆژانە دوای سەعات (٥)ی ئێوارە سەنتەری شارو دوکان و بازاڕەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی و سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر دەرمانپژێن دەکرێن.
٧-لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە، عیادەی پزیشکەکان، تاقیگە پزیشکیەکان، نۆرینگەکانی تیشک و سۆنار، نۆرینگەکان، لە سەعات (١)ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات (٥)ی ئێوارە بەپێی مەرج و ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان و بە هەماهەنگیی لەگەڵ سەندیکا تایبەتمەندەکانیاندا دەکرێنەوەو چاودێریدەکرێن.
٨-تاکسیەکان لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە، بەپێی فەرمانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن ژمارە(٨١) لە(٢٣/ ٤/ ٢٠٢٠)دا، لەسەر بنەمای ژمارەی تاک و جووت دەست بە کارکردن دەکەنەوە، ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠) تەنها هەڵگرانی ژمارەی (تاک) کاردەکەن و ڕۆژی دواتر ژمارەی (جووت)، (ڕۆژە تاکەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی تاک دەبێت و ڕۆژە جووتەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی جووت دەبێت)و بەوشێوەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە بەوردی ڕێکاری پێویست لەم بارەیەوە دەگیرێتەبەرو سەرپێچیکار بەپێی بەیانی ژمارە (١٩)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ سزا دەدرێت.
٩-هۆکانی گواستنەوەی گشتی لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە ڕۆژانە بەنیوەی ژمارەی پاسەکان لە هێڵێکدا، بەپێی مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان دەست بە کارکردن دەکەنەوە.
١٠-هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەت لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەبێت بە سیستمی تاک و جووت، ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠) تەنها هەڵگرانی ژمارەی (تاک) کاردەکەن و ڕۆژی دواتر ژمارەی (جووت)، (ڕۆژە تاکەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی تاک دەبێت و ڕۆژە جووتەکان بەپێی ڕۆژژمێر بۆ ژمارەی جووت دەبێت)و بەوشێوەیە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە بەوردی ڕێکاری پێویست لەم بارەیەوە دەگیرێتەبەرو سەرپێچیکار بەپێی بەیانی ژمارە (١٩)ی ساڵی (٢٠٢٠)ی وەزارەتی ناوخۆ سزا دەدرێت.
١١-هۆتێل و مۆتێل و چێشتخانەو چایخانەکان (بەپێی ڕێنماییەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز)و بەو مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییانەی دیاریدەکرێن لە ڕۆژی(٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەکرێنەوەو لە سەعات (٦)ی ئێوارەدا دادەخرێن.
١٢-پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە بەپێی مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان دەکرێنەوەو لە سەعات (٦)ی ئێوارەدا دادەخرێن.
١٣-شیرینی و ساردەمەنی و شەربەتخانەو خواردنگاکان تەنها بەشێوەی سەفەریی و دلیڤەری لە (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە (بەپێی ڕێنماییەکانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز)و مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان دەکرێنەوەو لە سەعات (٦)ی ئێوارەدا دادەخرێن.
١٤-ئارایشتگاکان لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە بەپێی مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان دەکرێنەوەو لە سەعات (٦)ی ئێوارەدا دادەخرێن.
١٥-یاریگاکان (بەبێ هاندەرو کۆبوونەوەو بەریەککەوتن و قەرەباڵغی)، هۆڵەکانی جوانی لەش و جیمەکان لە ڕۆژی (٢٥/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە بەپێی مەرج و ڕێکارو ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕیی و ئارامییەکان دەکرێنەوەو لە سەعات (٦)ی ئێوارەدا دادەخرێن.
١٦-خاڵەکانی (٧، ٨، ٩، ١٠، ١١، ١٢، ١٣، ١

Back to top button