سوودەکانی خورما لە مانگی رەمەزانی پیرۆز

مرۆڤ لە مانگی رەمەزان پێویستی بەھەندێک خۆراکی تایبەت دەبێت، بۆ ئەوەی ووزەی پێببەخشێت تا لەچالاکییەکانی بەردەوام بێت, چونکە مرۆڤ لەم مانگە بۆ ماوەیەکی زۆر لەکاتی رۆژ ھیچ شتێک ناخوات.

 یەکێک لە گرنگترین ئەو خۆراکانەش پێویستە مرۆڤی بەرۆژووبوو بیخوات خورمایە, لە ئاینی ئیسلام زۆر جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە مرۆڤ بۆ کاتی بەربانگ کردنەوە خورما بخوات بەھۆی ئەو ھەموو سوودە زۆرەی ھەیەتی .. 

لێرەدا بەکورتی تیشک دەخەینە گرنگترین سوودەکان خورما لە رەمەزان : 

•    خورما بەخۆی ژەھرەکەی خۆی لەناو دەبات، کە بریتیە لە ھەندێک میکرۆبات کە لەوانەیە بگوازرێتەوە ناو جەستەی مرۆڤ و زیانی پێبگەینێت, چونکە خورما لەتوانای دا ھەیە ئەمیبیا و میکرۆبەکان لەناو ببات.

•    خورما زۆرینەی مادە شەکریەکان لەخۆ دەگرێت کە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤی بەرۆژووبوو ھەیە ھەروەھا ھەندێک توخمی خۆراکی بەھێز لەخۆ دەگرێت کە جەستەی مرۆڤ پێیستی پێی ھەیە.

•    خورما چەندین جۆرە مادە لەخۆ دەگرێت کە ژەھر لە جەستەی مرۆڤ دەردەکەن و پاکی دەکەنەوە.

•    خورما بە خێرایی ھەرس دەبێت و سوودەکانی بڵاو دەبێتەوە , مرۆڤ تەنھا پێویستی بەیەک کاتژمێرە تا خورما ھەرس بکات و پێکھاتەکانی وەک ووزە بەکار بێنێت لەنێو جەستە . 

Back to top button