دۆناڵد ترەمپ : هیوادارم تێکچوونی تەندروستی کیم جوونگ ئوون هەواڵێکی ناراست بێت

 

 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆژی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان گووتی هیوادارم هەواڵی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی کۆریای باکوور هەوالێکی ناڕاست بێت و کیم جوونگ ئوون لەو پەڕی سەلامەتیدا بێت .

 

هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ، دۆناڵد ترەمپ دوایین پێوەندی خۆی لە گەڵ کیم جونگ ئوون ئاشکرا نەکرد و گووتی ولامی ئەوپرسیارە نادەمەوە ، بەڵام بە گشتی پێوەندییەکی باشمان لە گەڵ ئەو وڵاتە هەیە .

Back to top button