پەرلەمانتارانی مەسیحی لە دژی پەرلەمانتارێکی نەوێ نوێ هەڵوێست دەگرن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/webste-qalb-wena-96.jpg)
کاوە عەبدولقادر پەرلەمانتاری نەوێ نوێ لە لێداونیكدا ڕەخنەی ئاراستەی حکومەت کردوەو گوتوویەتی بانێت کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکان گرێدراوی چۆن کردنەوەی دەرگای کەنیسەو کلێساکان بێت و پێویستە لەبەر ئەوەی ڕێژەی موسوڵمانان زۆر زیاترە دەرگای مزگەوتەکان بکرێتەوەو کەنیسە و کلێسەکانیش با هەروا داخرێن .
ئەو قسانەی ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ لە دوای دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا کە چوارشەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، بڕیاردرا “لەپێناوی پاراستنی گیانی ھاووڵاتییان دەرگای مزگەوت و کڵێسا و شوێنەکانی دیکەی عیبادەت بە داخراوی دەمێننەوە، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن.
هەربۆیەش قسەکانی کاوە عەبدولقادر کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە بوو بە مایەی تووڕەبوونی مەسیحیەکانی کوردستان و یەک هەڵوێست داوا لە داواکاری گشتی دەکەن لەسەر ئەم بابەتە پڕیار بدات و بێدەنگ نەبێت .